پاڵەوان یەزدانی لە گەرمەی پێشوازیی مازەندەرانییەکان گەڕایەوە بۆ زیدەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399680-پاڵەوان_یەزدانی_لە_گەرمەی_پێشوازیی_مازەندەرانییەکان_گەڕایەوە_بۆ_زیدەکەی
«حەسەن یەزدانی» زۆرانبازی بایەخمەندی مازەندەرانی کە لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بواری زۆرانی ئازاد میدالیای زیوی بە خۆی تەرخان دابوو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەدەم گەییشتنی بە «جویباری»زیدی لە لایەن خەڵکی شارستانەکەیەوە بە گەرم و گوڕی پێشوازیی لێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 12:53 Asia/Tehran
  • پاڵەوان یەزدانی لە گەرمەی پێشوازیی مازەندەرانییەکان گەڕایەوە بۆ زیدەکەی

«حەسەن یەزدانی» زۆرانبازی بایەخمەندی مازەندەرانی کە لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بواری زۆرانی ئازاد میدالیای زیوی بە خۆی تەرخان دابوو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەدەم گەییشتنی بە «جویباری»زیدی لە لایەن خەڵکی شارستانەکەیەوە بە گەرم و گوڕی پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاھەنگی پێشوازی کردن لەم وەرزشوانە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان، وەرزش دۆستان و ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ڕەچاو کردنی مەودای جەستەیی بەرپا کراو پڵینگەکەی مازەندەران لە گەرمەی پێشوازیی گەرم و گوڕی ئەو خەڵکەی کە بە سەوادەو سواری ترۆمبیل و ماتۆڕ ھاتبوونە پیرییەوە، گەییشتە «جویبار».

پێشوازی کەران بە ھەڵدانی دروشمی « پاڵەوان خودا یارت بێ»، «پاڵەوان بە خێر ھاتی» و «یەزدانیی بەخیرەت» ئەوپەڕی ڕێزو ستایشی خۆیانیان لە بارەی شانازی خولقاندنی ێپاڵەوان یەزدانی» دەربڕی.

بڵاو کردنەوەی سرودی نیشتیمانی و ئایینی و پێشکەش کردنی باقەگوڵ بە پاڵەوان یەزدانی بە دەم ڕێگاوە بەرەو ماڵی باوکی لەو دیمەنانەی دیکەی ئاھەنگی پێشڵوازی کردنی لەم جێگرەی پاڵەوانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بوو.

جەماوەرو بەرپرسانی «جویباری»ش لە بەر دەروازەی شارەکە بە ھەڵواسینی پارچەنووس، دەستخستنی پلەی جێگری پاڵەوان و بردنەوەی میدالیای زیویان لە پاڵەوان یەزدانی پیرۆز کرد.