درەوشانەوەی وەرزشوانێکی کورد لە پێشبڕکێ پاسکیل سواری
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403546-درەوشانەوەی_وەرزشوانێکی_کورد_لە_پێشبڕکێ_پاسکیل_سواری
«رەسووڵ ئیبراهیمی» پاسکیل سواری لێهاتووی کورد لە کێبەرکێیەکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی چیا لە ئاستی ئێران پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانێکی کورد لە پێشبڕکێ پاسکیل سواری

«رەسووڵ ئیبراهیمی» پاسکیل سواری لێهاتووی کورد لە کێبەرکێیەکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی چیا لە ئاستی ئێران پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «رەسووڵ ئیبراهیمی» پاسکیل سواری لێهاتووی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی خولی نایابی پاسکیل سواریی چیا پلەی دووهەمی تۆمار کردو میداڵیای زیوی بردەوە.

قۆناغی دووهەم و کۆتایی کێبەرکێکانی پاسکیل سواریی ژنان و پیاوان بە بەشداری ٤٠ وەرزشوان و بە میوانداریی شیراز بەڕێوە چوو.

لە ئەنجامی ئەم کێبەرکێیەدا هەروەها یانەی پاسکیل سواریی قوروە وەکوو نوێنەری پارێزگای کوردستان پلەی دووهەمی بەشی یانەیی بە دەست هێنا.