ھەولیر و سلێمانی باوەش بۆ گۆرانیەکانی ھیراد دەکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405580-ھەولیر_و_سلێمانی_باوەش_بۆ_گۆرانیەکانی_ھیراد_دەکەنەوە
رۆژانی 17، 18 و 19 ی شوباتی 2022، حەمید ھیراد گۆرانی بێژی فارسی ئێرانی بە گۆرانیەکانی ھەولێر و سلێمانی خستە جۆش و خرۆش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2022 17:13 Asia/Tehran
  • ھەولیر و سلێمانی باوەش بۆ گۆرانیەکانی ھیراد دەکەنەوە

رۆژانی 17، 18 و 19 ی شوباتی 2022، حەمید ھیراد گۆرانی بێژی فارسی ئێرانی بە گۆرانیەکانی ھەولێر و سلێمانی خستە جۆش و خرۆش .

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی سلێمانی ، حەمید ھیراد دوای خوێندنی گۆرانیی خودا و بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیە لە سلێمانی ، بە خۆشەویستیەکی زۆر لەم ناوچەیە گەیشت .

لە کۆنسێرتەکەی سلێمانی ، لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێردا 1500 بلیتی ئەم کۆنسێرتە فرۆشرا و ئەو پێشوازیە وایکرد کۆنسێرتەکە بۆ سێ سانسی دیکە درێژ بکرێتەوە و بە گشتی 7 ھەزار بلیتی لێ فرۆشرا .  

ئەم گۆرانی بێژە لە ھەولێریش پێشوازیەکی باشی لێکرا .ئامادەبوونی گۆرانی بێژان و ھونەرمەندانی فارس لە ھەرێمی کوردستان ساڵانێکە دەبینرێ و ھونەردۆستان بە گەرمی پێشوازیی لەم رووداوانە دەکەن .

بێگومان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ لێکنزیکبوونی کولتووری گەلانی فارس و کورد و زمانی ھونەریش باشترین پردە بۆ خۆشەویستیی زیاتری گەلان .