میدالیای برۆنزی مۆندیاڵی برازیل بۆ تیپی میکس دەمانچەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407021-میدالیای_برۆنزی_مۆندیاڵی_برازیل_بۆ_تیپی_میکس_دەمانچەی_ئێران
تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران میدالیای برۆنزی کێبەرکێی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیلی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2022 21:18 Asia/Tehran
  • میدالیای برۆنزی مۆندیاڵی برازیل بۆ تیپی میکس دەمانچەی ئێران

تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران میدالیای برۆنزی کێبەرکێی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیلی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، لە سێھەمین ڕۆژ لە کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیل کە لە «ڕیۆدۆژانیرۆ» خەریکە بەڕێوە دەچێ، تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران داگری «جەواد فروغی»و «گوڵنوش سبقەتوڵڵاھی» بە سەر تیپەکەی نەمسادا سەرکەوتن و میدالیای برۆنزی ئەم کێبەرکێیانەیان بردەوە.

مۆندیاڵی برازیل دووھەمین خولی مۆندیاڵی جیھانیی لە ساڵی ٢٠٢٢ـە لە یانزەھەمی ئاپریلەوە دەستی پێکراو ھەتا نۆزدەھەمی ئاپریل بەردەوامە.

پتر لە ١٨٠ وەرزشوان لە ٢٨ وڵاتی جیھانەوە لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارن.