خانمە تەکواندۆکاری کورد مەدالیای برۆنزی ئۆلەمپیکی ھاوینەی بەرازیلی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407798-خانمە_تەکواندۆکاری_کورد_مەدالیای_برۆنزی_ئۆلەمپیکی_ھاوینەی_بەرازیلی_بردەوە
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان گوتی : نەسیبە شەھبازی خانمە تەکواندۆکاری کورد توانی نیشانی برۆنزی ئۆلەمپیکی ھاوینەی نابیسیارانی جیھان لە وڵاتی بەرازیل بباتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2022 14:46 Asia/Tehran
  •  خانمە تەکواندۆکاری کورد مەدالیای برۆنزی ئۆلەمپیکی ھاوینەی بەرازیلی بردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان گوتی : نەسیبە شەھبازی خانمە تەکواندۆکاری کورد توانی نیشانی برۆنزی ئۆلەمپیکی ھاوینەی نابیسیارانی جیھان لە وڵاتی بەرازیل بباتەوە .

حامید جەولایی گوتی : حەتەمین رۆژ لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسییاران لە شاری کاشیاس دوسولی بەرازیل بەڕێوەچوو و چوار تەکواندۆکار لە کێشی جیاجیا رووبەڕووی خەنیمان بوونەوە . 

وتیشی نەسیبە شەھبازی خانمە وەرزشکاری کورد لە کێشی ژێر 67 کیلۆدا لە خەبات لە گەڵ تەکواندۆکاری کۆریایی لە خاڵی زێڕین دا دۆڕاندی . لە پاشان بۆ مەدالی برۆنز رووبەڕووی وەرزشکاری ھندی بووە و توانی خەنیمەکەی بە ئەنجامی 48 بە سفر ببەزێنێ و بە مەدالی برۆنز بگات . 

بیست و چوارەمین دەورەی یاریەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی 2021 نابیسیاران بە بەشداریی زیاتر لە 4 ھەزار وەرزشکار لە 80 وڵاتی جیھان لە بەرازیل بڕێوەدەچێ و تا 25 ی مانگی گوڵان درێژەی ھەیە .