هونەرمەندی کورد خەڵاتی فیلمی بەڵگەیی ئەمریکای بردەوە
سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وتی: خەڵاتی باشترین وێنەهرڵگری فیلمی بەڵگەیی فێستیڤاڵی "ئارکۆلۆژی" ئەمریکا بەخشرایە هونەرمەندی کوردستانی.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: زانیار لوتفی هونەرمەندی کوردستانی بە فیلمی "پەریزاد" لە دەرهێنانی مەهدی ئیمانی شەهمیری، خەڵاتی وێنەهەڵگریی فیلمی بەڵگەیی نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی Archaeology شاری یوجنی ویلایەتی ئورگانی ئەمریکای بردەوە.
ناوبراو گوتیشی : فیلمی بەڵگەیی پەریزاد بە ڕوانینێکی دڵدارانە و وێنەگەلێکی نموونە، یەکێک لە هونەرە دەستییەکانی ژنانی گوندی چاشمی پارێزگای کرمان دەناسێنێت.
مورادی وتیشی: ئەو بەڵگەفیلمە هەوڵەکانی پیرەژنێکی گوندی و تەنیا لە گوندی چاشم لە باکووری شەهمیرزاد دەگێڕێتەوە کە خەریکی چنینی جۆرێکی گڵێمە بە ناوی گلیج کە بەس لەو گوندە چێ دەکرێت و لە شوێنەکانی دیکە لەبیر کراوە.
زانیاری لوتفی دەرهێنەرو فیلمهەڵگر، لەدایکبووی ساڵی 1360 ی ھەتاوی و دەرچووی قۆناغی ماستەرلە زانکۆی هونەری تارانە.