گوڵی سوێسنی چلچرا و جوانیەکانی گوندی گەشتیاریی داماش لە باکووری ئێران
گوندی گەشتیاریی داماش لە پارێزگای گیلان یەکێکە لە ناوچە بژوێن و پڕ دیمەنەکانی باکووری ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێران پرس، گوندی داماشی ڕودبار، سەر بە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران، لە وەرزی بەهار و هاوین دا زۆر جوانە و گەشە و ڕوانی گوڵی سوێسنی دەگمەنی ئەم گوندە گەشتیارییە، گەشتیارێکی زۆر بۆ ئەم ناوچە سەوزە ڕادەکێشێت.
فێستیڤاڵی گوڵکردنی سوێسنی چلچرا لە گوندی گەشتیاریی داماشی ڕودبار هەموو ساڵێک لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووز بە ئامادەبوونی زۆری خەڵک و گەشتیاران بەڕێوەدەچێت.
بازاڕی کاری دەستی و یادگاری ناوخۆیی، مۆسیقای نەریتی و گۆرانییە فۆلکلۆریەکان و یارییە ناوخۆییەکان لەگەڵ فێستیڤاڵی گوڵکردنی سوێسنی چلچرا لە گوندی داماش ، بیرەوەریەکی خۆش بۆ سەردانی کەران بە جێ دێڵێ .
سوێسنی چلچرا گوڵێکی دەگمەنە و یەکێکە لە دەگمەنترین گوڵەکانی جیهان.
گوندی داماش شوێنی سەرەکیی گەشەکردنی سوێسنی چلچرایە لە پارێزگای گیلان.
سوێسنی چلچرا ڕووەکێکی ڕەسەنی ئێرانە و لە ساڵ دا تەنها جارێک لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا دەڕوێت و لەم دوو مانگەدا گەشتیارێکی زۆر گەشت دەکەن بۆ گوندی داماش.