ئێران بوو بە پاڵەوانی باڵەی دانیشتانێی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409434-ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_باڵەی_دانیشتانێی_تورکیا
کێبەرکێی باڵەی دانیشتانێی چوار قۆڵیی تورکیا بە پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی ئێران کۆتایی پێ ھیات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2022 12:20 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی باڵەی دانیشتانێی تورکیا

کێبەرکێی باڵەی دانیشتانێی چوار قۆڵیی تورکیا بە پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی ئێران کۆتایی پێ ھیات.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەڕووبەڕوو بوونەوەی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران لە سێ سێتی یەک لە دوای یەک دا بە سەر تیپی نیشتیمانیی عێراق دا شسەردەکەوێت و لە پلەی یەکەم دا دەوەستێت.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، «مەیسەم عەلیپوور» وەک باشترین تۆپ وەشێن، «مەجید لە شکری» وەک باشترین پاسدەرو «مەھدی بابادی» وەک خاڵ ھێنەرترین یاریزانی تیپە نیشتیمانییەکەی ئێران ھەڵبژێردران و ناسێندران.

باشترین سپۆکەری تیپی نیشتیمانیی عێراق و باشترین بەرگریکارو گەنجترین یاریزانیش لە تورکیا ھەڵبژێردران.