ئێران لە فێستیڤاڵی عەرەبیی غەدیر درەوشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409859-ئێران_لە_فێستیڤاڵی_عەرەبیی_غەدیر_درەوشایەوە
بەرهەمە میدیاییەکانی ئێران لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میدیایی غەدیر لە عێراق لە چەند بەشێک دا هەڵبژێردران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 05:01 Asia/Tehran
  • ئێران لە فێستیڤاڵی عەرەبیی غەدیر درەوشایەوە

بەرهەمە میدیاییەکانی ئێران لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میدیایی غەدیر لە عێراق لە چەند بەشێک دا هەڵبژێردران.


 

 سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میدیای غەدیر لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق کۆتایی هات.
لەم چالاکییەدا زیاتر لە ١٨٠ دامەزراوەی میدیایی ناوخۆیی و عەرەبی و نزیکەی ٢٥ وڵات بەشدارییان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) دوای ڕاگەیاندنی ناوی براوەکان، بەرهەمی بەشداربووانی ئێرانی لەم فێستیڤاڵە لە چەند بەشێکدا هەڵبژێردران.
هەروەها خەڵاتی باشترین بەرنامەی لێکۆڵینەوە بۆ کەناڵی  سەحەری ئێران، باشترین بەرنامەی منداڵان بۆ کەناڵی هۆدهۆد، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری و باشترین خەڵاتی مۆشن گرافیکی سێ رەھەندی بەخشرایە کۆماری ئیسلامی ئێران.
سێزدەهەمین فێستیڤاڵی میدیایی نێودەوڵەتی غەدیر لە 20 تا 22ی تەمموز، بە دروشمی "میدیای پیشەیی و ئەخلاقی" لە بەغدا بەڕێوەچوو.