درەوشانەوەی پاڵەوانانی کۆنینەکاری ئێران لە ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411450-درەوشانەوەی_پاڵەوانانی_کۆنینەکاری_ئێران_لە_ئیتالیا
زۆرانبازانی کۆنینەکاری ئێران لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یارییە نەریتییەکانی سەر شەقامی "تۆکاتی" لە شاری ڤێرۆنای ئیتالیا بەشدارییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2022 08:24 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی پاڵەوانانی کۆنینەکاری ئێران لە ئیتالیا

زۆرانبازانی کۆنینەکاری ئێران لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یارییە نەریتییەکانی سەر شەقامی "تۆکاتی" لە شاری ڤێرۆنای ئیتالیا بەشدارییان کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی زۆرانبازان و کۆنینەکارانی ئێران رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە شوێنی شانۆی «رۆمانۆ»ی شاری «ڤێرۆنا» لە چەند نۆرەدا زۆرانبازیی نەریتییان پێشکەش کرد.

زۆرانبازە کۆنینەکارەکانی ئێران بە جوڵەی وەستایانە لە بەرزکردنەوە و فڕێدان و گرتنەوەی میل و بەردو چەرخ و کەبادەو زۆرانی پاڵەوانانەی ئاوێتەی تەبڵ ژەندن و ئاوازی مورشیدەکان، وێڕای دەرەوشانەوە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یاری و وەرزشە نەریتییەکانی سەر شەقامی «تۆکاتی» بوونە ھۆی گەشانەوەی تەماشاوانان.

ئەم ڕێوڕەسمە کە بە بەشداریی ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لەئیتالیاو فیدراسیۆنیوەرزشی زۆرخانەیی و زۆرانی پاڵەوانەتیی ئێران بەڕێوەچوو، لەلایەن خەڵکی شاری ڤێرۆنای ئیتالیا و ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی بیانی پێشوازییەکی باشی لێکرا.