وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای زیوی جۆجیتسۆی پاڵەوانەتیی جیهانی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412505-وەرزشوانێکی_ئێرانی_میدالیای_زیوی_جۆجیتسۆی_پاڵەوانەتیی_جیهانی_بردەوە
لە سێهەمین ڕۆژی کێبەرکێی جۆجیتسۆی پاڵەوانەتیی جیهانی «محەممەد مەهدی ڕۆستەمیان» وەرزشوانی خوار ٢١ ساڵی ئێران، میدالیای زیوی «ستایل فایت»ی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2022 02:26 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای زیوی جۆجیتسۆی پاڵەوانەتیی جیهانی بردەوە

لە سێهەمین ڕۆژی کێبەرکێی جۆجیتسۆی پاڵەوانەتیی جیهانی «محەممەد مەهدی ڕۆستەمیان» وەرزشوانی خوار ٢١ ساڵی ئێران، میدالیای زیوی «ستایل فایت»ی بەدەست هێنا.

 کێبەرکێی  جۆجیتسۆی پاڵەوانەتیی جیهان لە تەواوی ئاستەکانی تەمەن دا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە بە بەشداریی هەزار و ٧٠٠ وەرزشوان لە ٧٥ وڵاتی جیھانەوە لە «ئەبوزەبی»ی پایتەختی ئیمارات دەستی پێ کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە سێیەم ڕۆژی پێشبڕکێکەدا، «محەمەد مەهدی ڕۆستەمیان» لە کێشی سەروو کیلۆگرام لە گرووپی پێنج کەسیی خۆیدا وێڕای بەزاندنی وەزرزشوانانی یۆنانی و ئەندۆنێزیایی و دۆڕاندنی یارییەکە بە خەنیمەکانی لە وڵاتانی کۆلۆمبیاو عێراق میدالیای زیوی بە دەست هێنا و بەمجۆرە یەکەم میدالیای ئێرانی مسۆگەر کرد.

لە درێژەی ڕکابەرییەکەدا، ئەمڕۆ سێشەممە، «ڕەسام ئەحمەدی»، «میسریی دەشتی» و «ئەبولفەزڵ نەورۆزی» لە ستایلی گروپی تەمەن خوار ١٨ ساڵان لەگەڵ خەنیمەکانی خەریکی کێبەرکێ دەبێت.

هەروەها لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکەدا، لە بەشی تەمەن «میستەر_٢»، «عەلیرەزا داوودی» بە کێشی -٧٧ کیلۆگرام و سەرکەوتنی بەسەر خەنیمەکانی لە ڕۆمانیاو ئازەربایجان و یۆنانەوە توانی میدالیای زێڕ مسۆگەر کات.