فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421119-فێستیڤاڵی_ئاوازی_گەلان_لە_سلێمانی_بەڕێوە_دەچێت
فێستیڤاڵی (ئاوازی گەلان) بۆ ماوەی چوار رۆژ لە سلێمانی و بە بەشداری چەند تیمێكی هونەری ئەنجامدەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2023 16:43 Asia/Tehran
  • فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی (ئاوازی گەلان) بۆ ماوەی چوار رۆژ لە سلێمانی و بە بەشداری چەند تیمێكی هونەری ئەنجامدەدرێت.

فێستیڤاڵەكە رۆژی هەینی 8ی ئەیلول لە پاركی هەواری شار دەستی پێکرد و تا دووشەممە 11ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

چالاكییە هونەرییەكان بە بەشداری گروپەكانی (كیژانی سلێمانی، رەستاك، نیشتمانێ بۆ میوزیكی كەلتووری عێراق، میوزیكی خانمانی هارای، تیپی مۆسیقای سلێمانی و گروپی میوزیكی میراز) و چەندین گروپ و هونەرمەندی دیكە ئەنجامدەدرێن.