تیمی تۆپی پێ ئێران سێ بە دوو قرقیزستانی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i433125-تیمی_تۆپی_پێ_ئێران_سێ_بە_دوو_قرقیزستانی_بردەوە
تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران لە حەوتەی شەشەمی قۆناخی بەرایی جامی جەهانی ٢٠٢٦ بە بردنەوەی قرقیزستان هەروا لە سەرووی خشتەکە داماوەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2024 03:45 Asia/Tehran
  • تیمی تۆپی پێ ئێران سێ بە دوو قرقیزستانی بردەوە

تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران لە حەوتەی شەشەمی قۆناخی بەرایی جامی جەهانی ٢٠٢٦ بە بردنەوەی قرقیزستان هەروا لە سەرووی خشتەکە داماوەتەوە.

تیمی نیشتمانی تۆپی پێ وڵاتەکەمان لە حەوتەی شەشەم لە گروپی " A' ی قۆناخی بەرایی جامی جەهانی ٢٠٢٦ دوێنێ لە زەوی قرقیزستان یاری کرد وبە ئەنجامی سێ بەسەر دوو یاریەکەی بردەوە.

ئێران بە بەدەس هێنانی ئەم سەرکەوتنە دژوارە لە خشتەی گروپ دا بوو بە ١٦ خاڵ وبەسێ خاڵ زۆرتر لە چاو لەگەڵ ئۆزبەکستان ، لە سەرووی خشتەکەدا مایەوە.

قرقیزستان یش بە سێ ئیمتیاز لە پلەی پێنجەم دا وەستاوە.