شانامەی فیردەوسی به زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەبێته وه
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i443181-شانامەی_فیردەوسی_به_زمان_و_زاراوەی_قەومە_ئێرانییەکان_بڵاو_دەبێته_وه
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی شێنۆبووک ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار داستانەکانی شانامەی فیردەوسی بە زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەکرێنەوە.
(last modified 2025-12-04T12:18:47+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2025 15:47 Asia/Tehran
  • شانامەی فیردەوسی به زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەبێته وه

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی شێنۆبووک ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار داستانەکانی شانامەی فیردەوسی بە زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان بڵاو دەکرێنەوە.

عەلیڕەزا شەعبانی، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی شێنۆبووک ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجارە داستانەکانی شانامەی فیردەوسی بە زمان و زاراوەی قەومە ئێرانییەکان و هەروەها بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی، بە شێوەی دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاو دەکرێنەوە.