بۆکسۆرێکی کورد بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی لاوانی ئێران کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446280-بۆکسۆرێکی_کورد_بانگهێشتی_کەمپی_هەڵبژاردەی_لاوانی_ئێران_کرا
ماهان ئەمجەدی، بۆکسۆرێکی پارێزگای کوردستان بانگهێشتی کەمپی ئامادەیی هەڵبژاردەی بۆکسی لاوانی وڵات کرا.
(last modified 2026-08-26T14:46:13+00:00 )
ئاب 26, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • بۆکسۆرێکی کورد بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی لاوانی ئێران کرا

ماهان ئەمجەدی، بۆکسۆرێکی پارێزگای کوردستان بانگهێشتی کەمپی ئامادەیی هەڵبژاردەی بۆکسی لاوانی وڵات کرا.

ئەو کەمپە بەئامادەبوونی سەرکەوتووترین بۆکسۆرە گەنجەکانی وڵات، لە ١٤ هەتا ٢٦ی خەرمانان بەمیوانداریی پارێزگای تاران بەڕێوە دەچێ.

ئەمجەدی لەلایەن لیژنەی تەکنیکی و راهێنەری تیمی نیشتمانی دەسنیشانکراوەو خراوەتەنێو ڕیزی کەسانی بانگهێشتکراوی ئەو قۆناخەی کەمپی ئامادەکاریی بۆ یاریزانانی تیمی نیشتمانی.

ئەو بۆکسۆرەی پارێزگای کوردستان بێتوو لە قۆناخەکانی ئامادەکاریی و لێکدانەوە تەکنیکییەکاندا سەرکەوتوو بێ، شانسی ئەوەی دەبێ لە داڕشتی هەڵبژاردەی گەنجانی وڵاتدا بەشدار بێ.