عیزەت ڕەشق: ڕژیمی داگیرکەر لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری نەتۆقاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427587-عیزەت_ڕەشق_ڕژیمی_داگیرکەر_لەهیچ_شتێک_بەڕادەی_خۆڕاگری_نەتۆقاوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری ترس و سام دایناگرێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 22, 2024 06:32 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری ترس و سام دایناگرێ.

عیزەت ڕەشق" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆڕاگری و لە سەرویەوە گوردانەکانی قەسام هەروا لەنێو شەرگەکان دا زەبری گورچکبڕ لە دوژمن دەوەشێنن وتیشی بی دەشەڵاتی و داماوی دوژمن لە بەرامبەر خۆڕاگری، ئەو ڕژیمەی ناچار بە دڕندەکاری بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و داماوی لەبەرامبەر ڕاستیەکانیش ئەو ڕژیمەی ناچار بە سەرکوتی میدیاکان و قەڵاچۆی میدیاکاران کردوە.

ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی کە دوژمنی زایۆنیست هیچی پێ نیە جگە لە درۆو چەواشەو قەڵاچۆو دڕندەکاری و ئەو ڕژیمە داگیرکەرە لەسەر بنەمای درۆو دزینی خاک دامەزراوەو ڕواڵەتی ناحەزو دڕندەکاری ئاشکرا بوە.