ئوروپا لەنێو ئاوری ناڕەزایەتییەکاندا
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە فەرەنسا بۆ سەرتاسەری ئوروپا، خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادپەروەرییەکان و چوونەسەری تێچووی سووتەمەنی کە لەئەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکا بۆسەر ئێران دروست بووە، هاتنەسەر شەقامەکان.
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە چەند وڵاتی ئوروپایی، لە فەڕەنساو ئیتالیاوە بگرە هەتا پورتوگال و ئاڵبانی، بە تەوەری بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، قەیرانی نیشتەجێبوون، لاوازیی راژەکارییە گشتییەکان و ناڕەزایەتیی لە کردەوەی حکومەتەکان، پەرەی سەندووە. لەفەڕەنسا، نائارامیی و بشێویەکان لە پاریس، شەڕ و پێکدادانی ناڕازییان لەگەڵ پۆلیس و تاڵانی فرۆشگەکانی لێکەوتووەتەوە. ڕاپۆرەکان باس لە دەسگیرکرانی زیاتر لە دووهەزار کەس لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی کۆتایی حەفتە دەکەن. هەروەها، کەسێک لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. لە ئیتالیاش شاری میلان شایەتی تێکهەڵچوونی پۆلیس لەگەڵ ناڕازییان بووە. هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردن بە حەشیمەت لەگازی فرمێسک ڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپژێن کەڵکیان وەرگرت و دەیان کەس قۆڵبەست کران. چوونەسەری تێچووی ژیان و ناڕەزایەتی لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو ناڕەزایەتییانە ڕاگەیێندراوە. لە پورتوگال، قەیرانی نیشتەجێبوون و خانووبەرەو دژواربوونی دەسڕاگەیشتن بە ماڵ و خانووبەرەی بە کرێی گونجاو و هەرزان ، شارومەندانی ڕاکێشاوەتە سەر شەقام، بەجۆرێک کە ژمارێک لە ناڕازییان لە پێتەخت خێوەتیان هەڵداوە. لە ئەلبانیش ناڕەزایەتیی دژی حکومەت، چۆتەنێو شەشەمین ڕۆژەوە. ناڕازییان بە ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی، کەمیی هەلی کارکردن ولاوازیی سیستەمی پەروەردەو خوێندن، خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران بوون. تێکهەڵچوونەکان، برینداربوونی دەیان کەس و تۆمەت پاڵدان لە سەدان ناڕازیی لێکەوتووەتەوە. هاوکات، چوونەسەری نرخی سووتەمەنی لە ئوروپا، دوای کێشەسازبوون لەبەردەم وزەو گۆڕانکارییەکانی رۆژاوای ئاسیا، گوشاری دوو هێندەی خستووەتەسەر خێزانەکان و کەرتی گواستنەوە؛ بابەتێک کە ناڕەزایەتیی ئابووری و کۆمەڵایەتیی لەو کیشوەرەی تاوپێداوە.