ڕزگار کرانی دوو گوند لە پارێزگای تەعز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318487-ڕزگار_کرانی_دوو_گوند_لە_پارێزگای_تەعز
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەکەن گوندەکانی «الکدره» و «النوبه» در «المخا»ـیان لە پارێزگەی "تەعز" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن لە بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژێمی ئالی سەعوود وەرگرتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2017 10:20 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی دوو گوند لە پارێزگای تەعز

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەکەن گوندەکانی «الکدره» و «النوبه» در «المخا»ـیان لە پارێزگەی "تەعز" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن لە بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژێمی ئالی سەعوود وەرگرتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلمەیادین؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە «الخوخه»ی پارێزگەی حەدیدە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن ، بەکرێگیراوانی سەعوودییان گەمارۆ دا.

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش بنکە و حەشارگەکانی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە چەن ناوچەیەکی نەجرانی عەرەبستان دایە بەر پەلامار.

هەروەها یەکەی نیشانەپێکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، حەوت بەکرێگیراوای سەعوودییان لە ناوچەگەلێکی پارێزگاکانی "مەئاریب" و "شەبوە" دایە بەر پەلامار.

بە هۆی گوللەباران کرانی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە باکووری سەحرای میدی و بوارگەی «الطوال» لە جیزانی عەرەبستان تیاچوو.

ئەوە لە کاتێکدا کە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن ئێستایش هەر درێژەی هەیە و کۆپتەرەکانی ئاپاچی سەعوودی ناوچەی "کتاف"یان لە پارێزگای "سەعدە" لە باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار.

ژێدەرێکی یەمەنیش باسی کوژران و بریندار بوونی ١٢ کەسی مەدەنی کردووە لە پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر تەعز.