تاوانکاری هاوپەیمانی سعودی لە یەمەن بە چەکی چێکراوی بەریتانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i357788-تاوانکاری_هاوپەیمانی_سعودی_لە_یەمەن_بە_چەکی_چێکراوی_بەریتانیا
ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی بەریتانیا دانی لەسەر ئەوە دانا، عەرەبستان و ئیمارات لە چەکی دەستچێکەری بەریتانیا بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیلی یەمەنی کەڵک وەردرەگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2019 15:37 Asia/Tehran
  • تاوانکاری هاوپەیمانی سعودی لە یەمەن بە چەکی چێکراوی بەریتانیا

ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی بەریتانیا دانی لەسەر ئەوە دانا، عەرەبستان و ئیمارات لە چەکی دەستچێکەری بەریتانیا بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیلی یەمەنی کەڵک وەردرەگرن.

دەیڤید هانا،  ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی  بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی جەزیرە وتی : شایەت و بەڵگە کۆکراوەکان لە وەزارەتخانە جۆربەجۆرەکان نیشان دەدات  چەکی فرۆشراو لە بەریتانیا بۆ عەرەبستان و ئیمارات بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە عەرەبستان کەڵکی لێ وەرگیراوە.

هانا وتیشی:  تاوانکارییەکانی ڕژێمی  سعودی لە یەمەن  هەروا  درێژەی  هەیە .

 عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مانگی مارسی 2015 دەستی دایە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.

ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی دوای نیزیکەی  چوار ساڵ کوشتنی هەزاران کەسی سیڤیل و ڕووخاندنی ژێرخانەکانی  یەمەنی لەبەر خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیاتوانیوە بە ئمانجی خۆیان بگەن و هاوپەیمانی سعودی دژە یەمەن بەکردەوە ڕوو لە  ڕووخانە.