رووداوەکەی بەیرووت و کوژرانی لانیکەم 12 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384671-رووداوەکەی_بەیرووت_و_کوژرانی_لانیکەم_12_کەس
میدیاکانی ھەواڵی لوبنان شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە باسی کوژرانی لانیکەم 10 کەسیان کرد لە رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی بەیرووتی پێتەختی لوبنان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 19:54 Asia/Tehran
  • رووداوەکەی بەیرووت و کوژرانی لانیکەم 12 کەس

میدیاکانی ھەواڵی لوبنان شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە باسی کوژرانی لانیکەم 10 کەسیان کرد لە رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی بەیرووتی پێتەختی لوبنان .

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی ھەواڵ  لە  لوبنان ، رووداوی ئاگرگرتنی ھەماری 12ی بەندەری بەیرووت و تەشەنا کردنی کە بووە ھۆی تەقینەوەی ھەمارەکانی دیکە لە گەڵ ھازگەی ناوەندیی کارەبای بەیرووت ، بە ھۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی لوبنانی بووە  کە ساڵانێکی زۆر لە ئەنجامی بێ پارێزی ، بڕێکی زۆر مادەی بە پتانسێلی ئاگرتێبەربوونیان لەم ھەمارانە راگرتووە . 

بە پێی راپۆرتەکان ، شەش مانگ لەمەوبەر لە ئەنجامی چەندین سکاڵا، تاقمێک لە پشکێنەران ، ھەماری ژمارە 12 یان بینی  و مەترسیی راگرتنی ئەم ماددانەیان راگەیاند . بەڵام دیسان لایەک لەم پرسە نەکرایەوە . 

بەرپرسانی لوبنانی بە دوای دۆزینەوەی ھۆکاری سەرەکی و کەسانی تاوانبار لەم دۆسیەدا دەچن و درۆ و دەلەسەی رژێمی زایۆنی لەم بارەوە پوچەڵ دەبێتەوە .