ئاگر لە باکوری کەرتی غەززە کەوتەوە و ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413013-ئاگر_لە_باکوری_کەرتی_غەززە_کەوتەوە_و_٢١_کەس_گیانیان_لەدەستدا
میدیا فەلەستینییەکان شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینی باسی گیان لە دەست دانی ٢١ کەسیان کرد لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باکووری کەرتی غەززە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2022 03:16 Asia/Tehran
  • ئاگر لە باکوری کەرتی غەززە کەوتەوە و ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

میدیا فەلەستینییەکان شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینی باسی گیان لە دەست دانی ٢١ کەسیان کرد لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باکووری کەرتی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی نەخۆشخانە لە فەلەستین گیان لەدەستدانی ئەو کەسانەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی «جبالیا» لە باکووری کەرتی غەززە قەوماوە.

ئاژانسی هه‌واڵدەریی فه‌له‌ستینی «وه‌فا»ش ڕایگه‌یاندوه‌، ئاگره‌که‌ به‌شێکی زۆری بینای نیشته‌جێبوونه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بڵێسه‌ی ئاگره‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رزبووەته‌وه‌.

وەک باسی دەکرێت هاوڵاتیان و تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوەو لە ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانیی فەلەستینیش له‌ناو بیناکه‌دا گیریان خواردوه‌.

راپۆرته‌کان دەربڕی ئەوەن کە لەوە ئەچێ هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ بۆ دەڵێندرانی تانکەرێکی غاز بگه‌ڕێته‌وه‌.