ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی سەعدە بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434992-ڕێپێوانی_بەربڵاوی_خەڵکی_سەعدە_بۆ_پاڵپشتی_کردنی_غەززە
ئەمڕۆ هەینی ٣٥ ڕێپێوانی بەربڵاوی جەماوەری لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی پارێزگای سەعدە بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و بە پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی پشتیوانیان لە غەززە تا کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵگیرانی بایکۆتەکان بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی سەعدە بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە

ئەمڕۆ هەینی ٣٥ ڕێپێوانی بەربڵاوی جەماوەری لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی پارێزگای سەعدە بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و بە پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی پشتیوانیان لە غەززە تا کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەڵگیرانی بایکۆتەکان بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێپێوانانە لە مەیدانە سەرەکییەکانی شاری سەعدەی ناوەڕاستی پارێزگەی سەعدە دەست پێ بوو و هەزاران کەس خۆیان گەیاندە مەیدانی "میلادی پێغەمبەر" (ص) لە ڕۆژاوای ئەم شارە. خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین ئێستاش هەر بەردەوامە و ژمارێکی زۆر لە خەڵک ئەمڕۆ بۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی مەزڵومی کەرتی غەززە و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هاتنە سەر شەقامەکان. خۆپیشاندەران خوازیاری هەڵگیرانی بایکۆتی قورس و زاڵمانەی سەر غەززە و هەروەها کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە پاش ڕاگەیاندرانی ئاگربڕ بوون.