ناڕەزایەتیی مامۆستایانی بەحرینی لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بۆ بەرپاکردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان
زانایانی ئایینیی بەحرین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە مەرجدارکرانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان بە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و ئەو هەنگاوەیان بە خۆتێوەردانی سیاسی لە کاروباری ئایینیدا وەسف کرد.
زانایانی ئایینیی بەحرین هەروەها خوازیاری بایکۆتکردنی بەرنوێژان، زانا ئایینییەکان، حسەینییەکان و ئەو کۆڕە ئاینییانە بوون کە چالاکیی خۆیان دەبەستنەوە بە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و ڕایانگەیاند کە لەو نوێژ و بەرنامە ئایینییانەیدا کە لە چوارچێوی ئەو یاسا و ڕێسایە بەرپا دەکرێن، بەشداری ناکەن. ئەوان پێداگرییان کرد کە ئەم مەسەلەیە تەنیا ناکۆکییەکی ئیداری نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە شوناسی ئیسلامی و مەرجەعیەتی ئایینی بەحرینەوە هەیە. هەروەها زیاتر لە سەد زانای ئایینی و وتاردەر و بەرنوێژی مزگەوتەکانی بەحرین بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە قسەکانی ئەمدواییەی وەزیری ناوخۆی بەحرەین. ئەوان ڕایانگەیاند کە کاروباری ئایینی بە سەربەخۆ لە هەر پرس و بابەتێکی دیکە دەزانن و پابەندی بڕیارەکانی حکوومەت نابن لەم بارەوە.