شەهیدبوونی هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکیی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448156-شەهیدبوونی_هەزار_و_٧٢٥_کەس_لە_ستافی_پزیشکیی_لە_غەززە
لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەندە نەخۆشخانەییەکانی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکی و تەندروستی شەهید بوونەو بەقورسیش زیان بە ژێرخانە پزیشکییەکانی ئەو ناوچە کەوتووە.
(last modified 2026-11-14T15:18:36+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 18:01 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکیی لە غەززە

لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەندە نەخۆشخانەییەکانی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکی و تەندروستی شەهید بوونەو بەقورسیش زیان بە ژێرخانە پزیشکییەکانی ئەو ناوچە کەوتووە.

 

بەشی بەرچاوی نەخۆشخانەو سەنتەرە پزیشکییەکانی غەززە لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستیدا، لەچالاکی کەوتوون و بەهۆی سنووردارکرانی هاتنی دەواودەرمان و کەرەستەی پزیشکی، پرۆسەی چارەسەریی نەخۆشەکان دژوارتر بووە. لەهەمان کاتدا، ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا)ش پێی داگرت؛ سیستەمی تەندروستیی غەززە لەگەڵ کەمیی درێژماوەی دەرمان، کەرەستەی پزیشکی و سووتەمەنیدا بەرەوڕوویە.