رژیمی زایۆنی گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عیراق
یاری دەری پایەبەرزی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو دەوڵەتی ، رژیمی زایۆنیی وەک گەورەترین لایەنگری بەڕێوەچوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق زانیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، "حسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان" یاری دەدەری پایەبەرزی مەجلیسی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی ، رۆژی هەینی ئاماژەی کردە هەڵکردنی ئاڵای ڕژیمی زایۆنی لە هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی لاگرانی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و وتی: " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تل ئەبیب داوای کردووە ، بۆ ماوەیەک لاگری ئاشکرای خۆی لە بەرێوە چوونی ئەو ڕێفراندۆمە بوەستێنێت . بەر لەوە " بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و " ئیلیتی شاکید" وەزیری دادگوستەری ئیسرائیل لە بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هه رێمی کوردستانی عێراق لاگریان کرد بوو . ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەو هەرێمە لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا ڕەزامەندیان دەربڕیوە ، بابەتێک کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، گرووپە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .