هەولێر هەزار و ٤٠٠ داعشی ڕادەستی حکومەتی ناوەندیی عێراق کرد
کانونی یهکهم 24, 2018 12:42 Asia/Tehran
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەزار و چوارسەت ئەندامی داعشی ڕادەستی حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە کرد هەتا ڕەوتی لێپرسینەوەو دادگەییکرانیان پێوشوێن بگیردرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "دیندار زێباری" ڕێکخەری کاروباری نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو کارە، یەکەم قۆناخە لە رادەست کرانی دوو هەزار و ٤٠٠ ترۆریستی داعشی بە حکومەتی ناوەندیی عێراق لە چوارچێوەی هاواهەنگیی نێوان بەغداو هەولێردا.
چەند سەرچاوەیەک، ژماری داعشییە دیلکراوەکان لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار کەس ڕادەگەیێنن.
بە شکست هێنانی بەردەوامی داعش لە بەرە جیاجیاکانی عێراق و ڕوو لەلاوازبوونی هەیبەتی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەساڵی٢٠١٧دا، ژمارێکی زۆر لە ترۆریستیەکان بە خۆگەیاندنە بنکەکانی هێزی پێشمەرگە لەنزیک پارێزگای نەینەوا(باکوری عێراق) خۆیان تەسلیم کرد.
سەرپەیڤ