داوای تاڵەبانی لە حەریری بۆ بەفەرمیکردنی کۆنسولگەری لوبنان لە هەولێر
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری سەرۆک وەزیرانی لوبنان خوازیاری ئەمە بووە نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە لەهەولێر ببیێە کۆنسوولخانەی فەرمی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەفەرێکی فەرمیانە گەیشتە بەیروت و لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دیدار و وتوێژی کرد.
بە گوێرەی بەیاننامەی بڵاوکراوە لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەم دیدارە، قۆباد تاڵەبانی و سەعد حەریری پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەیروتیان لێکداوەتەوە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی حەشیمەتێکی بەرچاو لە شارومەندانی لوبنانی لە هەرێمی کوردستان،جەختیکردەوە لە سەر بردنە سەرەوەی ئاستی نوێنەرایەتی لوبنان لە هەولێر بۆ کۆنسوولخانەی فەرمی هاوڕەوت لەگەڵ پەرە و قووڵتربوونەوەی پێوەندییەکانیی نێوانیان. بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە،تاڵەبانی و حەریری لەم دیدارە لە سەر پێویستی زۆرتر کردنەوەی هاوکارییەکان و ئاستی پێوەندییەکان لە داهاتوویش دا هاوبیرو ڕابوون.
لوبنان هەرئێستا لە هەرێمی کوردستان کۆنسوولخانەی نافەرمی هەیە بەڵام ژمارێکی زۆری بەشگەکانیی ئەم وڵاتە لە هەرێم دا خەریکی چالاکین.