سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەییشتە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368866-سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_گەییشتە_ھەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان گەییشتە فڕگەی شاری ھەولێرو لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2019 13:08 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەییشتە ھەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان گەییشتە فڕگەی شاری ھەولێرو لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موحەممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ڕیواس فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

سه‌ردانی حه‌لبووسی بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتێکدایه‌ کە دوێنێ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح‌ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی کورد سەبارەت بە بوجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری کردبوو .

پێشتر جەمال کۆچەر نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لێژنەی ئامادە کردنی بەرنووسی پرۆژەیاسای بوجەی ٢٠٢٠ی عێراق ڕایگەیاند بوو کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان پێشنیارێک بە مەبەستی چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردووک لا سەبارەت بە بوجە ئاراستە دەکات.

ڕێبەرانی ھەرێمی کوردستان لە دیدارو وتووێژیان لەگەڵ به‌رهه‌م ساڵح‌ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ جەختیان کرد لە سەر بەردەوامیی وتووێژەکان و ھەوڵدان لەمەڕ چارەسەر کردنی ناکۆکی و گرفتەکانیان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی عێراق دا.