لەسەر تەقەکردن لە بارەگای لقی چواری پارتی هێشتا روونکردنەوە نەدراوە
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگه‌یاند، تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سلێمانی هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کیان له باره‌ی ته‌قه‌کردن له باره‌گای لقی چوار له سلێمانی رانه‌گه‌یاندووه.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و ھەڵەبجە به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لایه‌نه ئه‌منییه‌کان و ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کانی سلێمانی ئه‌رکیانه روونکردنه‌وه بده‌ن و ئه‌و ده‌ستانه ئاشکرا بکه‌ن، که ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: چه‌ندین فیشه‌ک به‌ر بینای لقی چوار که‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ی دره‌نگ بووه هیچ که‌سێک به‌و ته‌قانه بریندار نه‌بووه.
درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نە ناسراو تەقەیان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی کردووه و دواتر رایان کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره بۆ وێستگه نیوز وتیشی: "دواتر پاسه‌وانه‌کانی لقیش لێی هاتوونه‌ته ده‌ست و وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، بۆیه مۆنیکاکه رۆیشتووه".به وته‌ی سه‌رچاوه‌که، دواتر هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی هاتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌که‌و ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه دوێنێ پێنجشه‌ممه له بازگه‌ی سماقۆڵی، رێگه نه‌درا مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بچێته ناو شاری هه‌ولێره‌وه و گه‌ڕێندرایه‌وه.
دواتر له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێگری کردن له مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ چوونه ناو شاری هه‌ولێر قابیلی قبووڵ کردن نییه.
دوای کاردانه‌وه‌کانیش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونکردنەوەیه‌کی لەبارەی رێگری لە (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، "بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین".