ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پەرەی کشت و کاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369102-ئامادەیی_ئێران_بۆ_هاوکاری_لەگەڵ_هەرێمی_کوردستان_لە_پەرەی_کشت_و_کاڵ
سەرکۆنسولی ئێران لەهەولێر لە دیداری لەگەڵ وەزیری کشت وکاڵی هەرێمی کوردستان لە سەر ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ هاوکاریی لەگەڵ هەرێم لەپەرەی کشت وکاڵ دا جەختیکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان  لە پەرەی کشت و کاڵ

سەرکۆنسولی ئێران لەهەولێر لە دیداری لەگەڵ وەزیری کشت وکاڵی هەرێمی کوردستان لە سەر ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ هاوکاریی لەگەڵ هەرێم لەپەرەی کشت وکاڵ دا جەختیکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس،سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر باسی لە دیدار و چاوپێکەوتنی نەسرۆڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسول لەگەڵ بیگەرد تاڵەبانی وەزیری  کشت وکاڵی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە ١ ڕەزبەری ١٣٩٨ ولێکدانەوەی ڕێگاکانی پەرەی هاوکارییەکانی کشت وکاڵ و پاراستنی خاک و ئاو لەم دیدارە دا کرد.

لەم دیدارە، وەزیری کشت وکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری کشت وکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کە لە ئاکامی پرۆسەی خۆبژیوی لە ساڵانی بایکۆت دژی ئێران دەستکەوتووە؛ خوازیاری کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکارییە هاوبەشەکان بوو بۆ چارەسەری گرفتەکان و پەرەی کشت و کاڵ لەهەرێم دا.