مەسرور بارزانی:داعش هێشتایش هەرەشەیەکی جیددیە لەدژی ئاسایشتی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369191-مەسرور_بارزانی_داعش_هێشتایش_هەرەشەیەکی_جیددیە_لەدژی_ئاسایشتی_ناوچەکە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری لەگەڵ فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لە عێراق و سوریا، جەختیکرد داعش هێشتایش وەک هەرەشەیەکی جیددی لەدژی ئاسایشتی ناوچەکە دێتە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2019 13:01 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی:داعش هێشتایش هەرەشەیەکی جیددیە لەدژی ئاسایشتی ناوچەکە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری لەگەڵ فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لە عێراق و سوریا، جەختیکرد داعش هێشتایش وەک هەرەشەیەکی جیددی لەدژی ئاسایشتی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، مەسرور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری ژەنەراڵ "جێراڵد ستریکلەند"  فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لە عێراق و سوریا لەبارەی بەهێزکردنەوەی ڕێکارەکانیی بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی داعش وتوویژی کرد و لە سەر پێویستی درێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری ڕاهێنانی ئەم هێزانە جەختیکرد.

 فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لە عێراق وسوریا یش لەم دیدارە وێرای ئاماژەدان بە  بوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانی گوتی: ئەم هەماهەنگییانە بەردەوام دەبێت.

 مەسروربارزانییش وێڕای رێزگرتن لە یارمەتییەکانی هاوپەیمانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، جەختیکرد کە هۆکارانی دەرکەوتنی داعش هەرو بە هێزەوە لەناوچەکادان و هەربۆیە داعش هێشتایش وەک هەرەشەیەکی گەورە دێتە ئەژمار لە دژی ئاسایشتی ناوچەکە.