مەرجی تازەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەوەی مووچەی دواکەوتووی چەند ساڵی ئەمدواییەی کارمەندان و مووچە بگیرانیی خۆی وەکوو مەرجی ڕادەستکردنی نەوت ڕاگەیاندووە بە دەوڵەتی ناوەندی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس،حەسەن ئاڵی نوێنەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەرێم مەرجگەلێکی تازەی دیاری کردووە بۆ ڕادەست کردنی نەوت . ئاڵی گوتی هەرێمی کوردستان هەر ئێستا ٢٤ ملیار دۆڵار قەرزداری بەشگە نەوتییەکانە کەلە بواری هەڵێنجان و هەناردەی نەوتی هەرێم چالاکی دەکەن و دانەوەی ئەم قەرزانە لەلایەن بەغداوە وەک مەرجی ڕادەست کردنی نەوت ڕاگەیاندووە.
ئەم نوێنەرەی یەکێتی هەروەها گوتی لە وتوویژەکان وا ئەنجام دراون لە نێوان کاربەدەستانی لیژنەکانی عێراقی وە کاربەدەستانی هەرێم لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوویش دەوڵەتی هەرێم بە ئاماژە بەمەی کە دواکەوتنی مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانی هەریم بە هۆی پچرانی بووجە لە لایەن بەغداوە بەدی هاتووە، ڕایگەیاندووە دەوڵەتی ناوەندی دەبێ ٨ ملیار و ٢٠٠ ملوێن دۆڵارمووچەی کارمەندانی هەرێم بەرامبەر ڕادەست کردنیی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بداتەوە. لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو لیژنە پایەبەرزەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری و موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی مەجلیسی ئەم وڵاتە، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی هەرێم لەبارەی گرفتەکانی ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا وتوویژی کرد.