پارێزگاری کرماشان لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی "گەرمیان"ی کوردستانی عێراق دیداری کرد
"هوشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان رۆژی پێنج شەممە لە شوێن قایمقامەتی قەسری شیرین چاوی کەوت بە "سەلاح کوێخا"ی سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان و لەبارەی ئاسانکردنی ڕەوتی هەناردەو چارەسەریی پرس و گرفتەکانی ئەو سنورە وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پارێزگاری کرماشان لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: خەڵکی پارێزگای کرماشان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانم پەیوەندیی شیاو و دۆستانەیان هەیەو سنوری فەرمیی پەروێزخان پەیوەندیی برادەرانەی نێوان دوولایەنی پتەوتر کردووە.
هوشەنگ بازوەند وتی: هەوڵ دەدەین بۆ ئاسانکردنی ڕەوتی هەناردەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئاڵووێری سەرسنوری، گرفتە بچوکەکان چارەسەر بکەین.
سەرۆکی ئیدارەی گەرمیانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: سنوری فەرمیی پەروێزخان بۆ ئێمە زۆر گرینگەو ئەو سنورە لەنێو هەموو سنورەکانی عێراق لەگەڵ ئێراندا زیاترین گرینگی هەیەو زیاترین کاڵا لەو سنورەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان، باشوری عێراق و موسڵ دەکرێ.