نێچیرڤان بارزانى: بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان داوامان لەلایەنى عێراقى کردوە بێنە هەولێر
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جەخت لەسەر چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکاتەوە گفتوگۆى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق پێویسته تاوه‌کو له‌یه‌ک تێبگه‌ن و هه‌ردوولاش ده‌یانه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌میانى ئاهەنگى ده‌رچووه‌کانى زانکۆى کوردستان لە هه‌ولێر رایگەیاند، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و کێشانه‌ى که هه‌ن چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌موومان چاومان له‌وه‌یه بگه‌ینه رێککه‌وتن.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، گفتوگۆى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق پێویسته تاوه‌کو له‌یه‌ک تێبگه‌ن.
لەبارەی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە پرسیار و کێشەی لەسەرە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "داوامان لە لایەنە عێراقییەکان کردووە بۆ ئەوەی بێنە هەولێر و زیاتر لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین و بگەن بە چارەسەرێک کە لە خزمەت هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بن".