نێچیرڤان بارزانی برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و یۆنان دووپاتدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369387-نێچیرڤان_بارزانی_برەودان_بە_پەیوەندی_نێوان_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_و_یۆنان_دووپاتدەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌یی کوردستانی بۆ هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ده‌ربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2019 13:21 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و یۆنان دووپاتدەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌یی کوردستانی بۆ هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس کۆنتۆ ڤۆنیس یۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کونسوڵخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە رۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە ولاى خۆشیەوە باڵیۆزى یۆنانی هەمان خواستى وڵاتەکەى دووپات کردەوە.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانى پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغداى بە زەمینە و دەرفەتێکى باش بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە قەڵەم دا.