پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i388562-پرسەنامەی_سەرۆکی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_بەبۆنەی_کۆچی_دوایی_مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، جەلالی مەلەکشا بڵاو کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2020 07:02 Asia/Tehran
  • پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، جەلالی مەلەکشا بڵاو کردەوە.

 

 دەقی پرسەنامەکە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

جەلال مەلەکشا شاعیر و نوسەری گەورەی کورد دوێنێ شەممە لە شاری سنە لە تەمەنی 69 ساڵی بە ھۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد .