دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ داناخرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389298-دەروازە_لاوەکییەکانی_هەرێمی_کوردستان_لە_گەڵ_وڵاتانی_دراوسێ_داناخرێن
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌ سنورییه‌کانی عێراقی داوه‌ بەڵام ئەو بڕیارە دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 07:46 Asia/Tehran
  • دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ داناخرێن

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌ سنورییه‌کانی عێراقی داوه‌ بەڵام ئەو بڕیارە دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان‌ بە میدیای پارتی وتووه‌ : بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئەو دەروازه‌ نافه‌رمییانه‌ی هه‌رێم لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدانراوە و لیژنەیەکی حکومەتی عێراق سەردانی کردوون، ناگرێتەوە.

وتیشی: "ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەو دەروازانە دەگرێتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقن، کە دیارە کۆمەڵێک دەروازەی سنووری نایاسایی ھەن."