ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390201-ھەڵکشانی_ژمارەی_کوژراوان_و_بریندارانی_خۆپیشاندانەکانی_سلێمانی
لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دوو کەسی دیکە کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی

لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دوو کەسی دیکە کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕ بۆ ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە دواکەوتنی چوارمانگەی موچەی کارمەندان و ڕەوشتی نالەباری ئابووری و باری خراپی گوزەران و گەندەڵی لە ناوچەگەلێکی پارێزگای سلێمانی لەوانە چەمچەماڵ، سەید سادق و شارەزووری ھەرێمی کوردستان بۆ حەوتەمین ڕۆژ ھەروا بەردەوامە.

لە ڕەوتی توندوتیژییەکان دا شەوی ڕابردوو چوارشەممە لە سە ر پێنج شەممە دوو کەس لە ناوچەکانی چەمچەماڵ و عەرەبەت کوژران و چەندکسیش بریندار بوون.

ھەر ھەمان کات دا لێژنەی باڵای ئاسایشتی ھەرێمی کوردستان شەوی پێنج شەممە بە  بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک باسی قەدەغەی بەرپاکردنی خۆپیشاندان و یان خڕبوونەوەی بێ مۆڵەت و پێشگرتن بە ھەرچەشنە خۆپیشاندانێکی کرد کە ببێتە ھۆی زیانوێکەوتن لە سامانی گشتی.

ئەم لێژنەیە لە بە یاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئدەوەی بە فەرمی دەستبەسەر بکرێت، بە پێی یاسا ڕەوانەی لای دەزگای داد دەکرێت و داوا لە لایبەنە سیاسی و میدیاکانیش دەکەین کە بە شێوەی بەرپرسانە ھەڵس و کەوت بکەن.

بە کوژاوەکانی شەوی ڕابردووشەوە لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ٩ کەس کوژراون و پتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوونە.