سوپای تورکیا له دەڤەری ئامێدی هێزی جێگیر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395728-سوپای_تورکیا_له_دەڤەری_ئامێدی_هێزی_جێگیر_کرد
سوپای تورکیا به‌ شه‌ش هێلیکۆپته‌ر هێزی سه‌ربازیی له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی به‌رواری باڵا له‌ ئامیدی جێگیر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا له دەڤەری ئامێدی هێزی جێگیر کرد

سوپای تورکیا به‌ شه‌ش هێلیکۆپته‌ر هێزی سه‌ربازیی له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی به‌رواری باڵا له‌ ئامیدی جێگیر کرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ کوردساتنیوز بڵاویکردۆته‌وه‌ بۆ سێیه‌مین ڕۆژ ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا له‌ سنووری ئامێدی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ و شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا گوندی کێسته‌یان له‌ به‌رواری باڵا بۆردومان کردووه‌ و دواتر به‌ شه‌ش هێلیکۆپته‌ر هێزی خۆیان له‌ ناوچه‌که‌ دابه‌زاندووه‌ و له‌ ئێستادا هێزه‌که‌ له‌و گونده‌ جێگیر کراوه‌.

 جگه‌ له‌وه‌ش بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌ر به‌ ئامێدی کردووه‌.