تورکیا دارستانەکانی ھەرێمی کوردستان دەسوتێنێت و دەبڕێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i396990-تورکیا_دارستانەکانی_ھەرێمی_کوردستان_دەسوتێنێت_و_دەبڕێتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سوتاندن بڕینەوەی دارەکانی دارستانەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دووپاتدەکاتەوە، دەڵێت، لەڕێگەی چەتە و بەکرێگیراوانیەوە ئەنجامیدەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2021 08:56 Asia/Tehran
  • تورکیا دارستانەکانی ھەرێمی کوردستان دەسوتێنێت و دەبڕێتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سوتاندن بڕینەوەی دارەکانی دارستانەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دووپاتدەکاتەوە، دەڵێت، لەڕێگەی چەتە و بەکرێگیراوانیەوە ئەنجامیدەدات.

شەوی ڕابردوو ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە- ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، تورکیا بێ وەستان جوگرافیای ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و هەموو دارستانەکانی دەسوتێنێت و دارەکانی دەبڕێت، بەتایبەتیش لەم دواییانەدا، لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و مەیدانەکانی دۆڵی شێخ جومعە و شەهید مزگین لە هەرێمی خەرزانی بەدلیس.

پێشتریش رێڤینگ هروری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرایکردبوو، تورکیا لەو ناوچانەی لە هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات، دارستانەکان دەبڕێتەوە و سروشتی گوندەکانی کوردستان لەناودەبات.

ئاشکراشکراوە، تورکیا کۆمپانیای تایبەتمەندی هێناوە بۆ بڕینەوەی دارەکان و دواتر گواستنەوەی بۆ تورکیا بۆ فرۆشتنەوەی.