یەکیەتی و پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کۆدەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400348-یەکیەتی_و_پارتی_سەبارەت_بە_پۆستی_سەرۆک_کۆماریی_عێراق_کۆدەبنەوە
سەرچاوەیەکی سیاسی کورد باسی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسی گرینگ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2021 03:14 Asia/Tehran
  • یەکیەتی و پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کۆدەبنەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی کورد باسی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسی گرینگ .

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی مێھر ، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پرسی دروست کردنی بەستێن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و زەروورەتی دووری کردن لە ئاڵۆزی لە بانگەشە و کۆبوونەوەی هەڵبژاردن، ڕاگیرانی شەڕی میدیایی دژی یەکدی و لێکدانەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری و پۆسەتەکانی دیکەی کوردەکان لە حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئەگەری هاوپەیمانی دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە یەکگرتوویی هەڵوێستی کورد لە بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەران گفتوگۆ دەکرێت.