کرانەوەی پبشانگای ئێران لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403772-کرانەوەی_پبشانگای_ئێران_لە_ھەولێر
بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە پیشانگایەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2021 10:42 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پبشانگای ئێران لە ھەولێر

بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە پیشانگایەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی یه‌که‌می ٢٠٢١ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

پیشانگاکە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ھەرێم لەوانە وەزیری بازرگانی و پارێزگاری ھەولێرو لە لایەن «ئیرەج مەسجیدی » باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرایەوە.

نزیکەی ٦٠ کۆمپانیای  گەورەی ئێرانی بەشداریی پیشانگاکەیان کردووەو ھەموو جۆرە کەل و پەل و پێداویستییەکیان تیادا خستووەتە بەر دیدی ھۆگران.

جێگای ئاماژەیە ئەم پیشانگایە بۆ نماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت . ئەم پیشانگایە ھەنگاوێکی گرینگ و کاریگەر دێتە ئەژمار لە ئاراستەی قوڵ بوونەوەی ھەرچی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان.