فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ئامێدیان بۆردوومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404619-فڕۆکەکانی_تورکیا_سنووری_قەزای_ئامێدیان_بۆردوومان_کرد
فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایی چیای مەتینا و گەلی سەرگەلێی سەر بە دەڤەری نهێلیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2022 09:22 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ئامێدیان بۆردوومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایی چیای مەتینا و گەلی سەرگەلێی سەر بە دەڤەری نهێلیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

 وارشین سەلمان، قایمقامى قەزای ئامێدى بە رووداوی رایگەیاند، فڕۆکەکانى تورکیا گەلی سەرگەلێیان بۆردوومان کردووە کە نزیک گوندی سەرگەلێیە و نزیکەی هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

 قایمقامی ئامێدی راشیگەیاند: "لەبەر دووریی شوێنی بۆردوومان کردن، ئێمە نازانین زیانەکانی ئەو شوێنە چییە، بەڵام بۆ خەڵکی سڤیل هیچ زیانێکی نەبووە."

  دانیشتوویەکی گوندی بەلاڤەی لە بناری چیای مەتین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە کاژێر 09:15 خولەک بووە.

 فائیق بەلاڤەیی ئەوەشی گوت کە دەنگی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.