خۆپیشاندانی عێراقییەکان بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406652-خۆپیشاندانی_عێراقییەکان_بۆ_ئیدانەکردنی_سوکایەتی_بە_مەرجەعە_ئایینییەکان
کۆمەڵێک لە جەماوەری عێراق بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بۆ سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2022 04:42 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی عێراقییەکان بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان

کۆمەڵێک لە جەماوەری عێراق بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان وێڕای ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکان، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بۆ سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، مەیدانی تەحریری بەغدا ڕۆژی چوارشەممە گردبوونەوەی ناڕەزایانەی خەڵکی بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە مەرجەعە ئایینییەکانی عێراق لە لایەن «نایف کوردستانی»یەوە بەخۆیەوە بینی.

خۆپاندەران ھەروەھا بەرامبەر بە پاڵێوراوەتیی «ڕێبەر ئەحمەد» لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان یبۆ بەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار ناڕەزامەندییان دەربڕی.

لە سەرھێندێک لەو وێنەگەلەی کە بە دەستی خۆپیشاندەرانەوە بوو نووسرایبوو، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بەکرێگیراوی ئیسرائیلمان ناوێ.

جێگای ئاماژەیە، دوابەدوای توییتەکەی نایف کوردستانی ناڕەزایانی عێراقی ھەر لەو ڕۆژە بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بەغدا تێکداو سووتاندیان. ناڕەزایان وێنەی ھێندێک دروشمیان پێ بوو بەم واتایەی کە «مەرجەعەکان ھێڵی سووری ئێمەن».