دۆزرانەوەی شوێنەواری کۆنی بەریتانییەکان لە پارێزگای سلێمانی پاش لافاو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427461-دۆزرانەوەی_شوێنەواری_کۆنی_بەریتانییەکان_لە_پارێزگای_سلێمانی_پاش_لافاو
بەرپرسی ئاسەوار و شوێنەواری کۆن و کەونارایی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگاریی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆی لافاوەوە شوێنەوارێکی کۆن دەرکەوتووە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانییەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 19, 2024 11:43 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی شوێنەواری کۆنی بەریتانییەکان لە پارێزگای سلێمانی پاش لافاو

بەرپرسی ئاسەوار و شوێنەواری کۆن و کەونارایی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگاریی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆی لافاوەوە شوێنەوارێکی کۆن دەرکەوتووە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانییەکان.

ئەم شوێنەوارە لە ناوچەی "قۆرەتوو" پاش تیاچوون و شۆردرانەەوی ناوچەکانی دەوروبەری بە هۆی لافاو دەرکەوت و لە تاوەرێکی چاودێری دەچێت. ساڵح محەممەد بەرپرسی ئاسەوار و شوێنەواری کۆن و کەونارایی ئیدارەی گەرمیان وتی: بەدواداچوونە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە مێژووی ئەم شوێنە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانییەکان . وتیشی: دەوروبەرتی ئەم شوێنە کۆنە تەواو پاکتاو کراوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە زانیارییەی زیاتر لەبارەیەوە بدەنە دەست. لەبەر ئەوەی کە بەشی سەرەوەی زەوینەکە، مەزرای دانەوێڵەیە و تەواو قوڕاوییە. 

شایانی باسە بەریتانیا لە شەڕی یەکەمی جیهاندا عێراقی داگیر کرد.