لە هەولێر دوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمتر لە ٢٤ کاتژومێردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427676-لە_هەولێر_دوو_ڕوداوی_ئاگرکەوتنەوە_لە_کەمتر_لە_٢٤_کاتژومێردا
پاشەکەوتخانەیەکی مەوادی خاوێنکردنەوە لە جادەی کەسنەزانی هەولێر ئاگری گرتوەو ڕێژەی زیانەکانی هێشتا ڕانەگەیەندراوە، هاوکات سەرلە ئێوارەی دوێنێش پاشەکەوتخانەیەکی گازی شله ک لە جادەی هەولێر - کەرکووک ئاگری گرت و لەئاکامی دا سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2024 07:15 Asia/Tehran

پاشەکەوتخانەیەکی مەوادی خاوێنکردنەوە لە جادەی کەسنەزانی هەولێر ئاگری گرتوەو ڕێژەی زیانەکانی هێشتا ڕانەگەیەندراوە، هاوکات سەرلە ئێوارەی دوێنێش پاشەکەوتخانەیەکی گازی شله ک لە جادەی هەولێر - کەرکووک ئاگری گرت و لەئاکامی دا سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.

ئیکیپی ئاگرکوژێنەوەو هێزەکانی فریاکەوتن بەڕێکرانە شوێنی ئاگرەکەی جادەی کەسنەزان هەر ئێستا لە هەوڵ دان کۆنتڕۆڵی بکەن، ڕێژەی زیانەکانی ئەو ڕوداوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە هاوکات ئێوارەی دوێنێ کارگەی گازی ئیڵ پی جی  جادەی هەولێر - کەرکووک ئاگری کرت کە بەپێی وتەی وتەبێژی ئیکیپی ئاگرکوژێنەوەو فریاکەوتنی هەولێر، لەو ڕوداوەش دا دوو پاسەوان و شۆفیرێک بە توندی بریندار بوون.  شاخەوان سەعید لەو پەیوەندیە دا وتی هۆکاری ڕوداوەکە سەرەتا دزەی گاز بووە کە دواتر بۆتە هۆی تەقینەوەی پاشەکەوتخانەیەک.