بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا هاووڵاتییەکی خەڵکی شیلادزێ گیانی لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i429513-بەهۆی_بۆردومانێکی_تورکیا_هاووڵاتییەکی_خەڵکی_شیلادزێ_گیانی_لەدەستدا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بەهۆی بۆردومان کرانی شیلادزێ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی له‌ده‌ستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2024 11:39 Asia/Tehran
  • بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا هاووڵاتییەکی خەڵکی شیلادزێ گیانی لەدەستدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بەهۆی بۆردومان کرانی شیلادزێ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەم بۆردوومانە به‌ره‌به‌یانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی بەریسکێ کراوە و ئەو کەسەی خەڵکی شیلادزێیش بۆ کاروباری مێشهەنگ و هەنگەوانی چووەتە ئەو سنوورە.

ئەوە دوەمین جارە لەم ساڵدا، کە سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی بەریسکێ دەکات و هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت، لە 8ی (ئازار/3)ی ئەمساڵدا، دو هاوڵاتی دیکه‌ی مەدەنی لە هەمان گوند بوونە قوربانیی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و شەهیدبون و هاوڵاتییەکی دیکه‌ی مەدەنیش برینداربوو.بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، 9 هاوڵاتی مەدەنی تا  ئێستا کوژارون و دو هاوڵاتیی دیکه‌ مەدەنیش بریندار بوون.