گەڵاڵەی تێکەڵکردنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i436866-گەڵاڵەی_تێکەڵکردنی_کەمپی_ئاوارەکان_لە_هەرێمی_کوردستان_ڕاگیراوە
وتەبێژی وەزارەتی کوچبەری عێراق ڕایگەیاند ڕەوتی تێکەڵکردنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بە هۆی پەسەن نەکرانی بودجە ڕاگیراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 15, 2025 15:32 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی تێکەڵکردنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە

وتەبێژی وەزارەتی کوچبەری عێراق ڕایگەیاند ڕەوتی تێکەڵکردنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بە هۆی پەسەن نەکرانی بودجە ڕاگیراوە.

عەلی عەباس  لە وتووێژێکدا وتی   وەزارەتی کوچبەری  عێراق بە نیاز بووهێندێک  لە کەمپی  ئاوارەکان  لە هەرێمی کوردستان پێکەوە تێکەڵ بکات  بەڵام  ئەم گەڵاڵەیە جارێ  هەڵوەشاوەتەوە  .  ناوبراو وتیشی  بڕێک لەم کەمپانە ژوماریەکی زۆر کەم لە بنەماڵەکانی  داگرتووە  هەر بەم بونەوە  بڕیار  بوو  ئەو کەمپگەلە  پێکەوە  تێکەڵ بن  بەڵام  جێ بە جێ کردنی  ئەو گەڵاڵە  پێویستی بە دابینی  بووجەیە  و بە  هۆی  پەسەن نەکردنی بووجە  ڕاگیراوە .  وتەبێژی  وەزارەتی  کوچبەری  عێراق  وتی :  ئێستاکە  20 کەمپی  ئاوارەکان  لە هەرێمی کوردستان هەیە  کە  شانزدە  کەمپ  لە  دهوک  و 4  کەمپی  دیکە  لە هەولێردان   و نزیکەی   بیست هەزار   بنەماڵەی   ئاوارە  لەو کەمپانە  ژیان دەکەن .