جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i437420-جەژنی_ڕەمەزان_لە_هەرێمی_کوردستان
ئەمڕۆ لە ژمارێک وڵاتی ناوچەکە و هەروەها لە تورکیا و لە هەرێمی کودستانیشدا جەژنی ڕەمەزان کرا و خەڵک نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەکاندا بەجێهێنا و گەردن ئازاییان لە یەکتری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ لە ژمارێک وڵاتی ناوچەکە و هەروەها لە تورکیا و لە هەرێمی کودستانیشدا جەژنی ڕەمەزان کرا و خەڵک نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەکاندا بەجێهێنا و گەردن ئازاییان لە یەکتری کرد.

لە شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستاندا لە زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت بانگوسەڵای جەژن بەرز بوویەوە و موسڵمانان پێکەوە دوای مانگێک بەڕۆژووبوون، نوێژی جەژنیان بەجێهێنا و داوای گەردن ئازاییان لە یەکتری کرد. 

لە مزگەوتی شەهیدانی دهۆکدا، کە یەکێکە لە ناودارترین مزگەوتەکانی شارەکە، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 30-3-2025) موسڵمانان نوێژی جەژنیان بەجێهێنا.

لە تورکیاشدا خەڵکی ئەم وڵاتە ئەمڕۆیان کردە جەژن و نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەکاندا بەجێهێنا.