-
ڕێبەری شۆڕش: کۆماری ئیسلامی دەستی دۆستایەتی و هاوکاریی درێژ کردووە بەرەو هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان
ئادار 31, 2025 22:06ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی یەکدەنگی و وشیاری ئۆمەتی ئیسلامی بە هۆکار و سەرچاوەی سەربەرزیی ڕوولەپەرەی ئیسلام و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆربێژی و باجخوازیی زلهێزانی جیهان ناوبرد و پێێداگرت کە دەستی برایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ کراوەتەوە بۆ هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان.
-
ڕێبەری شۆڕش: ئەگەر ئەمریکییەکان شەڕاشۆیی بکەن، بە تووندی وەڵامیان دەدرێتەوە
ئادار 31, 2025 21:37ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی: ئەگەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی شەڕ وەڕێخەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی تووند و گورچکبڕ وەردەگرنەوە و بێتوو دوژمن وەک ساڵانی ڕابردوو لە دووی دوبەرەکی نانەوەدا بێ، ئەوا گەلی ئێران وەڵامێکی تووندی دەداتەوە.
-
پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی نیچێرڤان بارزانی لە بەرپرسانی ئێرانی
ئادار 31, 2025 21:07سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی کرد لە مەقامی مەزنی ڕێبەری ، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی مەجلیسی ئێران.
-
پزشکیان: جیهانی ئیسلام دەبێ یەکدەنگ و یەکپارچە بێ
ئادار 31, 2025 18:59سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرکی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام وەلانانی ناکۆکی و دروستکردنی یەکڕیزییە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی.
-
دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی
ئادار 31, 2025 16:29ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی نزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک، بە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە ئومەتی ئیسلامی و خەڵکی ئێران، ئەم جەژنەی بە یەکێک لە خاڵەکانی پەیوەندی نێوان جیهانی ئیسلامی و هۆکاری سەربەرزیی ڕوولەزیادبوونی ئیسلام و پێغەمبەرە خۆشەویستەکەی ناوبرد و فەرمووی: بۆ ئەوەی سەربەرزی و سەربەستیی ئیسلامی هەمیشە هەر ڕوو لە زیادبوون بێ، یەکدەنگی و هەوڵ و تێکۆشان و وشیاریی ئۆمەتی ئیسلامی گەلێک پێویستە.
-
نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە)
ئادار 31, 2025 12:58نوێژی جێژنی ڕەمەزان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥، بە بەرنوێژیی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) بەرپا کرا.
-
جەژنی ڕەمەزان؛ نوێژی جەژن، گەردەن ئازایی و ڕێوڕەسمەکانی تر
ئادار 31, 2025 09:40جەژنی ڕەمەزان جەژنێکی ئیسلامییە و لە ڕۆژی یەکەمی مانگی شەوال دەست پێدەکات؛ تێیدا موسوڵمانان ئاهەنگ دەگێڕن بەهۆی بەدەستخستنی توێشوو و خەیرێکی زۆر لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووگرتن و عیبادەت و بەرزڕاگرتنی شەوانی قەدر، ئەمەش یەکێکە لە دوو جەژنە گەورەکەی موسوڵمانان کە ئەوی دیکەیان جەژنی قوربانە لە ڕۆژی دەیەمی مانگی ذی الحجەیە.
-
سبەی دووشەممە جێژنی ڕەمەزانە
ئادار 30, 2025 21:16سبەی دووشەممە، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥، جێژنی ڕەمەزانە.
-
نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە بەرنوێژیی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە تاران بەڕێوە دەچێت
ئادار 30, 2025 21:16سبەی دووشەممە یەکەمی شەوال لە ئێرانی ئیسلامیدا جەژنی ڕەمەزانە
-
جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان
ئادار 30, 2025 18:26ئەمڕۆ لە ژمارێک وڵاتی ناوچەکە و هەروەها لە تورکیا و لە هەرێمی کودستانیشدا جەژنی ڕەمەزان کرا و خەڵک نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەکاندا بەجێهێنا و گەردن ئازاییان لە یەکتری کرد.